به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ئەم تەقینەوەیە لە نزیکی کاتژمێر ١٠ی بەیانیی ئەمڕۆ بە کاتی خۆجێیی لە ھێزگەیەکی چکۆلەی غازو حاسەی ناوەندیی توێژینەوەی کانزای تورکیا (MTA) ھەڵکەوتوو لە شوێنێکی ناوەندیی ئانکارا ڕووی داوە.
ھێشتا لە بارەی ھۆکاری ئەم تەقینەوەیەو زیانە شیمانەییەکانی ھیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەبووەتەوە.
لە نزیک بوونی شوێنی تەقینەوەکە لە چەند بەنزینخانەیەک بووەتە ھۆی نیگەرانی کاربەدەستانی تورکیا.
لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئەمە سێھەمین تەقینەوەیە کە لە پێتەختەکانی سێ وڵاتی ئیسلامی ڕوو دەدات و لەم ماوەیەدا کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان و دیمەشقی پێتەختی سووریاش تەقینەوەیان بە خۆیانەوە بینیوە.
342/